پێش كلاسیكۆ رۆناڵدۆ باشتره یا میسی.؟ به داتا ئه‌م وه‌ڵامه وه‌ربگره‌وه

ئاشقانی تۆپی پێ هه‌میشه ده‌پرسن ئه‌رێ رۆناڵدۆی ریال باشتره یا میسی به‌رشه‌لۆنه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى رۆناڵدۆ له هاوینى (2009)په‌یوه‌ندى كرد به‌خولى ئیسپانیا،ئه‌مه‌ى خواره‌وه چه‌ند ئامارێكه بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه.”
رۆناڵدۆ و میسى له (28)یارى كلاسیكۆدا رووبه‌روى یه‌كتر بوینه‌ته‌وه ، میسى له (13)یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه ، رۆناڵدۆ له هه‌شت یاریدا ، وه له‌حه‌وت یاریدا یه‌كسان بوینه میسى (18)گۆلى تۆمار كردوه ،رۆناڵدۆ (17)گۆل.
رۆناڵدۆ روبه‌رووى میسى بۆته‌وه له (15)یاریدا له‌یاریگاى كامپ ن‌و ، له چواریاریدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌و له پێنچ یاریدا یه‌كسان بوینه و میسى له‌شه‌ش یاریدا براوه بووه ، كریستیانۆ (11)گۆلى تۆمار كرده ، میسى ته‌نیا شه‌ش گۆلى تۆمار كردووه.
له‌یاریگاى برنابیۆ هه‌ردوو یاریزان له (14)یاریدا رووبه‌رووى یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و رۆناڵدۆ له چوار یاریدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه ، میسى له حه‌وت یاریدا له سێ یارى یه‌كسان بوینه ، میسى (12)گۆلى تۆمار كردووه و كریستیانۆ شه‌ش گۆڵ.
حاڵى گرنگى نێوان ئه‌م دوو یاریزانه ركابه‌رى كردنه له‌سه‌ر نازناوه‌كان ، رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید (415)یارى ئه‌نجام داوه‌و (422)گۆلى تۆمار كردوه و (114)گۆلى درووست كردووه و (15)نازناوى به‌ده‌ست هێناوه ، له‌به‌رامبه‌ردا له‌و كاته‌ى رۆناڵدۆ هاتۆته ریال مه‌درید له‌هاوینى (2009)، میسى (446)یارى ئه‌نجام داوه‌و (445)گۆلى تۆمار كردوه و (164)گۆلى دروست كردوه و (22)نازناوى بردۆته‌وه.