گۆڕان بۆ یه‌كێتی: ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین ده‌نا بڕیاری ترمان ده‌بێ بۆتان

باژێڕوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، به یه‌كێتی ده‌ڵێین.” ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین پێویسته هێز له ناو شاردا پاشه كشه‌ى پێ بكرێت ئه‌گه‌رنا بڕیارى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت و دۆخه‌كه قبوڵكراو نیه.”
له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی به ته‌واووی قه‌زا و ناحیه‌كانی و پشێویه‌كانی و هێنانی هێزێكی زۆر بۆ نێو شاره‌كه و رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی لاینگرانی گۆران و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و به‌رهه‌م صاڵح و به‌شێك له یه‌كێتی، به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منیه‌كان كه بارودۆخه‌كه‌ی قورس‌تر كردوه و گۆران و كۆمه‌ڵ له ژێر ئه‌و فشارانه له حكومه‌ت كشانه‌وه، (د.ئاسۆ مه‌حمود) باژێروانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوتووه.” له سلێمانى له جیاتى حكومى مه‌ده‌نى ئێستا حوكمى سه‌ربازى به‌ڕێوه ده‌چێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌خنانه‌ى له حزبه‌كه‌ى ده‌گیرێت به بیانووى هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نییه‌كان گوتى راسته ئه‌و ده‌سه‌لاتانه له ده‌ستى ئێمه‌دایه به‌ڵام 25 ساڵه ئه‌م حزبانه هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى خۆیان دێننه پێشه‌وه به‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه ده‌یسه‌پێنن و ووتیشى له ئێستادا ئاسایش له‌و ناوچه‌یه هه‌موو ده‌سه‌لاتێكى قۆرخ كردووه
سه‌باره‌ت به سوتاندنى باره‌گاكان له پارێزگای سلێمانی باژێڕوانی گۆران له شاره‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه.” كه باره‌گا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه په‌رچه‌كردارمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها گوتى” ده‌شزانین بۆچى له‌به‌رامبه‌ر باره‌گاكانى ئێمه هه‌ندێك باره‌گاى ده‌سه‌ڵات سوتێندراوه ئه‌وه‌ته‌نیا بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یه.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى به‌رپرسه‌كه‌ی گۆران گوتویه‌تی.” به یه كێتیمان راگه‌یاندووه ” ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین پێویسته هێز له ناو شاردا پاشه كشه‌ى پێ بكرێت ئه‌گه‌رنا بڕیارى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت.