بارزانی: بڕیار به‌ده‌ست گه‌له نه‌وه‌ك چه‌ند پارتێكی سیاسی
خواكوڕك
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فراس 24 ئه‌نجامدا و تیایدا ده‌ڵێت، “پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا ره‌وشی سوریای بۆخۆی قۆرغ كردوه و رێگه به‌چالاكی رێكخراوه‌كانی دیكه نادات”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م چاوپێكه‌وتنه وتی، “ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و نه‌خشته‌ی نوێ دایه، بۆیه سوریا دابه‌ش ده‌بێت و ئه‌و وڵاته وه‌كو پێشتر به‌یه‌كگرتوویی نامێنێته‌وه”. هه‌وه‌رها ده‌ڵێت، “لایه‌نگیری هیچ لایه‌ك ناكه‌م ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بكاته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی”.
بارزانی له‌میانی دیداره‌كه‌دا، ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، به‌مه‌رجێك راپرسییه‌ك بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه بزانرێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه یان له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، وتیشی، بڕیار به‌ده‌ست گه‌له نه‌وه‌ك چه‌ند پارتێكی سیاسی.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت، “هه‌رێمی كوردستان به‌دوای چاره‌سه‌ری دوارۆژی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، به‌هۆیه‌وه برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب به‌هێزتر بكات”.