لە هەلەبجەو سلێمانی رەشبگیری دەستی پێكردووە چەندین كەس بێ‌ سەروشوێنكراون

ماوەی سێ شەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی چالاکانی خۆپیشاندانەکانی شاری هەڵەبجە،هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و تا ئێستاش زیاتر لە جارێک بە درەنگانی شەو پشکنینیان لە ماڵی ئەو چالاکانە ئەنجام داوە.

لەو هەڵمەتانەدا نزیکەی سی مامۆستاو چالاکی خۆپیشاندانەکان لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە ڕفێنراون و شەوی ڕابردووش مامۆستایەکی دیکە بەناوی شەماڵ محمد لە ماڵەکەی خۆیدا دەرهێنراوەو چارەنوسی نادیارە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەڵەبجە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بەڵێنی دا کۆتایی بەو هەڵکوتانەی سەر ماڵان بهێنرێت.

Back to top button