مه‌رجه‌كانی پارتی بۆگه‌رانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك ئاشكرا كرا بزانه‌ چه‌ند مه‌رجه‌

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، فرۆشتنی ئه‌و شاره‌ له‌لایان” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی” به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م دۆخه‌ داگیركاریه‌ و خیانه‌تكاریه‌یان ره‌د كرده‌وه‌، ئاماده‌ نه‌بوون بچنه‌وه‌ ئه‌م پارێزگایه‌، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار گروپی خائین، داوایان كرد، كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بگه‌رێنه‌وه‌، بۆ دانانی پارێزگایه‌ك، به‌ڵام پارتی ئاماده‌ نه‌بوو، ئه‌م داوایه‌ قبوڵ بكات”.

له‌و باره‌یه‌وه‌، دڵشاد پیرۆت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی له‌ پارتی، به‌رووداوی راگه‌یاندووه‌”  ئەوان وەكو ئەندامانی پارتی لە لیستی برایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك جەخت لەوە دەكەنەوە، دەبێت دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئەوکاتە ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنەكە‌ و ده‌شلێـ”ئێمە وەكو ئەندامانی پارتی، هەشت خاڵمان داوەتە حكومەتی عێراق، كە سەرجەمیان پەیوەندییان بە ئاساییبوونەوەی دۆخی كەركووك ‌و گەڕانەوەی ئاوارەكان هەیە، هەتاوەكو ئەو هەشت خاڵە جێبەجێ‌ نەكرێت، ناگەڕێینەوە بۆ كۆبوونەوەكان”.

هه‌روه‌ها پیرۆت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، گوتی تا ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت پارتی ناگه‌رێته‌وه‌، كه‌ركووك، گوتیشی،”ئەگەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنیش لە دەرەوەی كەركووك بكرێت، ئەوا ئێمە ئامادەین بەشداری بكەین”.

پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button