گۆڕان:هیچ دۆخێك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌بیر خه‌ڵك ناباته‌وه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گروپی خائینی كه‌ركووك فرۆش له‌ئێستادا له‌په‌نایی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌وڵی پشێوی و باره‌گا سوتاندن و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت، رۆژی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌بیر خه‌ڵك بچێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، هه‌ڵسوراوێكی گۆڕان ده‌لێـ” ڕێژەیەکی زۆری ڕووبەری خاکی کوردستان بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتووەتە دەست لایەنی عێراقی و ئەو خیانەتە لەبیر ناکرێت”.
د. جوان حه‌سه‌ن هه‌ڵسوراوی دیاری گۆڕان له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه، 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی نیشتمانی بوو، بەھۆی ئەو خیانەتەوە کورد 65٪ی پۆستەکانی لەدەست داوە،جەختیشی لەوە کردەوە: ناکرێت جارێکی دیکە خەڵک ئەو ڕووداوە لەبیر بکات، ئێستاش دەبێت ئەو کەسانە دادگایی بکرێن کە دەستیان لەو تێیدا ھەبووە”.
هه‌ر له‌سه‌ر خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه بۆ له‌بیر چوونه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دیاری حوسێن، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان، ده‌لێـ”کورد لە کەرکووک ھیچ پۆستێکی بەدەستەوە نییە، لەکاتێکدا پێشووتر بەشی پێکھاتەکان و هەقی کوردیش لەو پارێزگایە درابوو، ئێستا لە سلکی سەربازی ھیچ پۆستێک بۆ کورد دانەنراوە و کورد ھیچی بەدەست نییە”.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌ڵام كه‌ریم عه‌بدولڵا هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”16ی ئۆكتۆبه‌ر کوردستانی لە دەوڵەتەوە ھێنایەوە بۆ سەر ناوھێنانی بە پارێزگاکان، ئیستاش پێکهاتەی کورد سەرجەم پۆستەکانی لە کەرکووک لێ وەرگیراوەتەوە، کورد لەشارەکە ھیچ بەدەستە، ئەمەش کاریگەری لەسەر داھاتووی کورد لەو شارە دەبێت، رەنگە ئەوەشی ھەمان بووە، لەوێ بکەوێتە مەترسییەوە”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.