دائیره‌ هه‌یه‌ ساڵێكه‌ له‌ سلێمانی ده‌وامی تێدا نه‌كراوه‌

پاش برینی مودجه‌ له‌لایان مالیكی له‌سه‌ر پێشنیاری دوو به‌رپرسی یه‌كێتی، دۆخی دارایی سه‌خت هه‌رێمی كوردستانی گرت،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری ده‌لێت، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشه‌نبیری و بنكه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، له‌ سلێمانی داوامی تێدا ناكرێت، ده‌لێت فه‌رمانگه‌مان هه‌یه‌، ساڵێكه‌ ده‌وامی تێدا نه‌كراوه‌، له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا رۆژێك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌ سه‌ردانی بیناكه‌ ده‌كات، مه‌گه‌ر نا هیچ مۆزه‌فێك ده‌وامی تێدا ناكات”.

هه‌ر پاش كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ نیو مووچه‌ دۆخی ئیداری له‌ سلێمانی زۆر خراپ تێكچووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت له‌به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی دا فه‌رمانبه‌ران ده‌وام ناكه‌ن، به‌رده‌وامیش داوایی مووچه‌ ده‌كه‌ن”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، رایده‌گه‌ێنێت، ته‌نها دوو وه‌زاره‌ت كاری تێدا ده‌كرا و فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ نیوده‌وام كاریان كردووه‌، ئه‌وانیش ” ته‌ندروست و په‌رله‌وه‌رده‌” ئه‌وانی تر به‌شێكی ده‌وامی تێدا نه‌كراوه‌، له‌ وه‌زاره‌تی ئاوقاف و رۆشه‌نبیری و گه‌شت وگوزار و شاره‌وانی و چه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی تر ده‌وامی زۆر به‌كه‌می تێدا ده‌كرێت به‌شی زۆری فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌وامیان نه‌كردووه‌”.

له‌ئێستادا هه‌ردوو به‌شی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش، ده‌وامی تێدا ناكرێت و بایكۆت ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌شی گرتۆته‌وه‌، له‌ئێستادا ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان ده‌وامی تێدا ناكرێت”.

 

Back to top button