حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو رۆژی كرده پشوو
به‌پێی هه‌واڵێك له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح دوو رۆژ پشووی راگەیاند و لە رۆژی سێشەممە 26-12-2017 دەوام دەستپێدەکاتەوە.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی راشی گه‌یاند”به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێبێت)، رۆژى دووشه‌ممه 25-12-2017 له هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایكبوونى له خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان كرد”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردشتان راشی گه‌یاند”رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 24-12-2017 ده‌بێته پشوو، رۆژى سێشه‌ممه‌ش 26-12-2017 ده‌وامى فه‌رمییه”.