هه‌واڵێكی خۆش بۆ پێشمه‌رگه، پارتی رایگه‌یاند” ده‌ستكاری مووچه پێشمه‌رگه ناكرێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه، رایدهگهێنێت”چه‌ند ڕۆژێکه ده‌نگۆی ده‌ستکاری کردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان هه‌بوو، ده‌لێـ”ڕۆژانه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه چه‌ندین په‌یوه‌ندی هه‌بوو،هه‌روه‌ها ئێمه له‌فراکسیۆنی پارتی به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندار له‌سه‌ر هێڵ بووین وبهدواداچونمان ده‌کرد”.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی بڕیار به‌ده‌ست وپهیوهنداری حکومی دڵنیاکراینه‌وه که،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک موچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستکاری ناکرێت ولهنزیکترین کات ده‌ست به‌دابه‌شکردنی ده‌کرێت، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری ده‌کرێ بڕێکی که‌م موچه‌ی پله داره‌کان ده‌ستکاری ده‌کرێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دڵنیایش ده‌دات و ده‌لێـ” هه‌ربۆیه ئێمه له‌فراکسیۆنی پارتی ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که،له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی پڕۆسه‌ی چاکسازی وپێداچوونه‌وه به مووچه‌ی فهرمانبهروچاککردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستانین،هه‌روه‌ها به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه نه‌خوازراوه وباوه‌ڕمان به چاره‌سه‌ری وچاک بوون و ده‌ربازبوون له‌و دۆخه کاتیه هه‌یه”.
له كۆتایشدا ئومێد خۆشناو ده‌لێـ”هه‌ڵبه‌ت پشتیوان وپشگیری خواسته‌کانی پێشمه‌رگه هێمای مانه‌وه‌و به‌رڤانی کوردستان بووین ودهبین”.