هه‌وڵی سوكردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت له‌ سلێمانی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێت ده‌ستی ئێرانی تێدایه‌

پاش پشێویه‌كانی شاری سلێمانی كه‌ خۆی له‌ ته‌سفیه‌ناو یه‌كێتی و گۆڕان و به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵ و شاسوار داده‌بینێته‌وه‌ له‌سه‌ر میراسی ده‌نگده‌ری ” یه‌كێتی و گۆڕان” هه‌وڵێكی رێكخراو هه‌یه‌ كه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ سوك بكرێت، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێت ئه‌مه‌ ده‌ستێكی ئاسایی نیه‌”.

له‌پارێزگایی سلێمانی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ سوككردنی ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌چه‌ند فرۆشگه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگایه‌، به‌ به‌رنامه‌ كار له‌سه‌ر سوككردنی ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی ناو ده‌بات، ده‌لێت سێ به‌شی خه‌ڵكی كوردستان كه‌سێك یان دوو كه‌سیان له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ رێكخراوه‌، مه‌به‌ستی پشتی ئه‌و هه‌وڵه‌ شكاندنی هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌”.

به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر له‌ فرۆشگایی میوه‌دا، ناوی پێشمه‌رگه‌ و نرخی له‌خه‌ڵك جیاده‌كرێته‌وه‌، وه‌ك هوڵێك بۆ سوككردنی ناوی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی داهێناوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان”.

فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كه‌ی حه‌فتایی هێزی پێشمه‌رگه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، ئه‌م كاره‌ له‌كاری كورد ناچێت، هه‌ولێكه‌ بۆ شكاندنی ناوی پێشمه‌رگه‌، رێكخراوه‌، ده‌ستی ئێرانی له‌پشته‌، ئێران به‌رێكخراوی كار له‌سه‌ر سلێمانی و ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كات كه‌ دژی هه‌موو شت بوه‌ستنه‌وه‌، واتا وه‌ها كار له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كات كه‌ دژی خۆشی بوه‌ستێت، ده‌لێت وای لێهاتووه‌ مامۆستا یان پێشمه‌رگه‌ دژی خۆشی سوكایه‌تی به‌خۆی بكات، ئه‌مه‌ كارێكی مخابه‌راتیه‌، له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت”.

Back to top button