به‌رپرسێكی پارتی نهێنیه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی شاری كه‌ركووك، له‌لایان” بافل و لاهور و ئاڵا و ئاراس” دا دۆخی كه‌ركووك رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وه خراپتر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك، به‌رپرسێكی پارتی رایدهگهێنێت، مه‌ترسی گۆڕاینی گه‌ره‌كه كوردیه‌كانی شاری كه‌ركووك هه‌یه، ته‌عریبێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك هه‌یه”.
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.محه‌مه‌د خورشید، له لێدوانێكی دا به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارته‌كه‌ی راگه‌یاندووه”حەفتەی ڕابردوو خێزانەکانی نیشتەجێبووی نێو شوققەکانی ھەردوو گەڕەکی سەیادە و پەنجاعەلی ئاگادار کراونەتەوە بۆ دەرکردن، ده‌شلێـ”پیلانی بەعەرەبکردنی کەرکووک ھەیە و کورد لەو شارە دەردەکرێ، ئەم پیلانە لە ئەجێندای سەرەکیی دەسەڵاتدارانی ئێستای کەرکووکە، لەبەر ئەوەش گومانمان ھەیە ئەو گەڕەکە نوێیانەی لە ساڵانی ڕابردوو دروست کراون تێک بدرێن و خەڵکەکەیشی دەربکرێن.”
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەردوو گەڕەکی پەنجاعەلی و سەیادەی شاری کەرکووک دروست کراون و ئەو سەردەمە بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک بەسەر خانەوادەی شەھیدان و بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە یەکەی ٧٠دا دابەش کرابوون و تێدا نیشتەجێ ببوون، بەڵام ئێستا ئەو خێزانە کوردانە دەردەکرێن و کەسێکیش نییە بەرگرییان لێ بکات، ڕوونیشی کردەوە: ”ئەم بڕیارە بەر لە مانگێگ لە لایەن پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەرکراوە و حەفتەی ڕابردوو خێزانەکانی نیشتەجێبووی نێو شوققەکانی ھەردوو گەڕەکی سەیادە و پەنجاعەلی ئاگادار کراونەتەوە بۆ دەرکردن.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كۆتایشدا ده‌لێـ”بە پێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی ئێمە، پیلانی بەعەرەبکردنی کەرکووک ھەیە و کورد لەو شارە دەردەکرێ، ئەم پیلانە لە ئەجێندای سەرەکیی دەسەڵاتدارانی ئێستای کەرکووکە، لەبەر ئەوەش گومانمان ھەیە ئەو گەڕەکە نوێیانەی لە ساڵانی ڕابردوو دروست کراون تێک بدرێن و خەڵکەکەیشی دەربکرێن.”
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.