ته‌واوی خانه‌نشینه نایاساییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی گشتی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بریاره ئه‌م هه‌فته‌یه، په‌رله‌مانی كوردستان به یاسایه‌ك مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نیشینكراوه پله باڵایانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه به نایاسایی خانه‌نشین كراوه”.
بۆتان به‌كر سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، رایده‌گه‌ێنێت”لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان بە یاسایەک مووچەی سەرجەم خانه‌نشینكراوه نایاساییه پلەباڵاکان هەڵدەوەشێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، بە هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی پلە باڵاکان پارەیەکی زۆر بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە”.
پێشتر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووەوە، کە حکومەت کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی پلەباڵاکان دەکات”.
شایانی باسه، زیاتر له 160 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه، 100 هه‌زار خانه‌نشین هی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، 60 هه‌زاره‌كه‌ی تریش هی هه‌موو حزبه‌كانه به پارتیشه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌تی و په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن”.