فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌ر كوردستان، وه‌ڵامی به‌هاناوه چوونی سوپای توركیا له سوریا ناده‌نه‌وه
خواكوڕك
رۆژی هه‌ینی 9/9/2016 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره جۆن باس، رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی سوپای توركیا له پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری ره‌قه و موسڵ له‌ده‌ست داعش به‌دوورزانی و وتیشی، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵدا هه‌بێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك له ئه‌سه‌ته‌مبۆل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی سوپای توركیا له باكوری سوریا فراوان ده‌بێت و ده‌گاته شاری ره‌قه و موسڵ، ده‌ڵێت، “حكومه‌تی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه عێراقییه‌كان خۆیان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون رزگاریان ده‌كات”.
جۆن باس ئه‌وه‌ی بیر رۆژنامه‌نوسه‌كان هێنایه‌وه، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی گرووپی 20 له چین، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما، وتی، “ئۆباما ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی هاوبه‌ش له ره‌قه ئه‌نجام بده‌ین، پێمان راگه‌یاندوه ئه‌و پێشنیاره ره‌ت ناكه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانمان گفتوگۆی ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی داواكردنی هاوكاری سه‌ربازانی توركی نه‌داوه‌ته‌وه، جۆن باس وتی، “له‌و كاته‌ی سوپای توركیا داوای هاوكاری كردوه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بوون له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دا، بۆیه وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه به‌دواكه‌وتنی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی یان وه‌كو نامه‌یه‌كی سیاسی لێك بدرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به باشبوونی په‌یوه‌ندی توركیا و روسیا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا وتی، روسیا وڵاتێكی دراوسێی توركیایه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له پێشخستن و باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ڵاته ده‌گات.