خەز عەلی: داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هاوكاری خۆپیشاندەرانی سلێمانی بكات بۆ لەناو بردنی حكومەتی هەرێم

 

دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە سنوری سەوزو نیڵی سوتاندنی بارەگا میری و حزبی و مۆزەخانەو تێكدانی شۆستەو شەقامەكان, سەركردەیەكی باڵای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی پشتگیریی خۆی بۆ سووتاندن و وێرانكردنی فەرمانگە حكوومییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەردەبڕێت.
بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەكان، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەھلی حەق، لە شاری نەجەفەوە رایگەیاندووە، داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە پشتگیریی خۆپیشاندەرانی سلێمانی بكات.

قەیس خەزعەلی، كە بەردەوام لێدوان و ھەڵوێستەكانی دژی گەلی كوردستانە و چەكدارەكانی میلیشیاكەی لە خورماتوو و كەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی دیكە دەستیان بە خوێنی ھاووڵاتییانی كوردستان سوورە، رایگەیاندووە، نابێ ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان دژی وێرانكردن و سووتاندنی فەرمانگە حكوومییەكان لەلایەن كەسانێكی ئاراستەكراوەوە بجووڵێندرێن.

لە رۆژی دووشەممە ١٨/١٢/٢٠١٧ لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سلێمانی ھاووڵاتییان بە دەستلەپشتدانی چەند كەسایەتی و حزبێكی تێوەگڵاو لە گەندەڵی، لەژێر ناوی دژایەتیكردنی كەمیی خزمەتگوزاری و درەنگ كەوتنی دابەشكردنی مووچە، چەندین فەرمانگەی حكوومی و بارەگای حزبەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستانیان سووتاند.

ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، كەركووك و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی كوردیان شەھید و بریندار كرد و نزیكەی ٢٠٠ ھەزار كەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

ڕۆژی ١٨ی ئۆكتۆبەر كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی نێو یەكێتی دایە“.

Back to top button