وەزیری بەرگری ئەمریكا: ئامادەبن بۆ جەنگ
جەیمس ماتیس لە میانەی وتارێكیدا لە ویلایەتی كارولینا كە بە بۆنەی سەری ساڵەوە پێشكەشی سەربازانی وڵاتەكەی كرد،داوای لێكردن كە ئامادە بن بۆ جەنگ.
ماتیس ئاماژەی كرد بە گرنگی ئامادە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە گەڵ هەوڵە دبلۆماسیەكان تایبەت بە كۆریای باكور ئەوەی ڕونكردەوە بۆ ڕاگرتنی هەنگاوەكانی كۆریا هەوڵە دبلۆماسیەكان پێویستیان بە ئامادەگی سەربازی هەیە و ڕوودانی جەنگیشی بەدوا بژاردە ناوبرد.
كێشەكانی كۆریای باكورو ئەمریكا بەهۆی لێدوان و تاقیكردنەوەی موشەكە دوورهاوێژە ئەتۆمیەكانی كۆریاوە لەم دواییانە زیادی كردووەو چەندین جار هەردوولا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزیان لەیەكتر كردووە.