بەڤيدیۆ: سەرۆكی پێشووی CIA: شكستی كەركووك شكستی ئەمریكاش بوو
دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیلنەتكاری یەكێتی كەركووكیان داگیركرد, مایكل هایدین سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (CIA) كە تا ئێستەش ئەندامە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ڕایگەیاند ئەوەی لە كەركووك ڕووی دا، تەنها شكست نەبوو بۆ كورد، بەڵكو شكستی ئەمریكاش بوو.
ئەمڕۆ هایدن لە وتارێكیدا ئاماژەی بەوەش دا كە لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك، ئاگاداری ڕووداوەكان بووە كە ئێران دەستی لەو مەسەلەیە هەبوو بەلێبووردنەوە وەك ئەوەی لە شاری ڕەقە ڕوودەدات.
گوتیشی “كورد هاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئێمەن، كورد داعشی ڕاونا و بەسەریدا سەركەوتن، ئێستەش كورد هەست دەكات ئێمە پشتمان لێ كردووە، بەڕاستی ئەمە كارێكی ئاڵۆزە و پێویستی بە چارەسەرە و ئاڵۆزیش هەیە لە تێپەڕاندنی ئەم مەسەلەیە”.
هەروەها مایكل هایدین دەڵێ ئێمە بەرەنگاری ئێران بووینەتەوە سەبارەت بە مەسەلەی كەركووك، ئێمە لەگەل توركیا و هاوپەیمانەكانمان لە گفتوگۆداین سەبارەت بەوەی گەلی كوردستان جێگای بایەخی ئێمەن و پشتیان بەرنادەین، لەسەر دەوڵەتی توركیاشە مافی ئۆتۆنۆمی بدات بە كورد و پرسی كورد بە وتووێژ چارەسەر بكات.