ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان: عێراق لە هێنان و جێگیركردنی هێز لە مەخموور بەردەوامە
لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشتر هۆشداری دابوو كە حكومەتی عێراق بەردەوامە لە كۆكردنەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی لە سنوری كەركووك, ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە رێگای بڵاو كردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەكی نوێی ، كە تێیدا ئەوە دەردەخەن، عێراق لە هێنان و جێگیركردنی هێزی زیاتر بۆ شارۆچكەكە بەردەوامە, هۆشداری دەدات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وردەكاری زیاتر لە بارەی شوێنەكەی لە شارۆچكەی مەخموور بڵاوكردووەتەوە، كە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی هەولێر.
پێشتریش ئەنجوومەنی ئاسایش، چەند جارێك هۆشداری لە كۆكردنەوە و جێگیركردنی ئەو هێزە نوێیانەداوە لە شارۆچكەكە و رایگەیاندووە، نیازی ئەنجامدانی هێرشییان هەیە بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە.
وەك لە گرتە ڤیدیۆیی و وێنەكان دەردەكەون، ئۆتۆمبێلی سەربازی گووللـەنەبڕ و هەمەر هێنراونەتە چەند شوێنێكی مەخموور، كە پێشتر چۆڵ بوونە، تەواوی ئەو شوێنانەش بۆ جێگیركردنی هێز بەكاردەهێنرێن، پرۆسەی جێگیركردنی ئەو هێزانەش بە نهێنی بەڕێوەدەچێت.