بە ڤیدیۆ: سەركردەیەكی ئیسلامی عێراقی دەبێتە مەسیحی
سەعد عورەیبی ئەبولعەبد, سەركردەی هێزەكانی سەحوەی سوننی لە عێراق بووەتە مەسیحی, كە لە بنەماڵەیەكی موسڵمانی سووننەیە و لە بەغدا لە دایكبووە.
سەعد عورەیبی، لە بەرنامەی “سۆال جرئ”ی كەناڵی “الحیاە”ی مەغریبی بەشداری كرد و چیرۆكی مەسیحیبوونی خۆی باس دەكات، كە پێشتر سەركردەیەكی ئیسلامی عێراقی بووە و سەرپەرشتی دامەزراندنی هێزێی سەحوەی كردووە، بەناوی فورسان رافیدەین، لە ساڵی 2006-2007.
سەعد لە خێزانێكی بەناوبانگ و پابەند بە ئایینیی ئیسلام لەدایكبووە و خزمەتگوزار و بانگبێژی مزگەوت بووە.
بە گوێرەی ئەو قسانەی لە بەرنامەكەدا كردوویەتی، لەخەودا خوای بینیوە و هەر لەوێشدا بە گوتەی ئەو خوا خاچ “صلیب”ێكی پێداوە و پێی گوتووە: “كوڕەكەم من گوێم لە تۆ بوو و من هەم”.
بەرنامەی “سۆال جریئ”, “رەشید حەمامی” مەغریبی پێشكەشی دەكات، كە پێشتر موسڵمان بووە و ئێستا ئایینەكەی خۆی گۆڕیوە بۆ مەسیحی و بەردەوام لە بەرنامەكانی، بەراوردی نێوان ئایینەكان دەكات.