UN پێشێلكاریەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بڵاو دەكاتەوە

 

دوای ئەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە سنوری كەركووك و دوزخورماتوو ماڵی هاوڵاتیانی كوردسان تەقاندەوەو كەڵ و پەلیان سوتاند, هاوكات شار بە دەریان كرد, نەتەوە یەكرگرتووەكان راپۆرتێكی لەسەر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی لە توزخورماتوو بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: بە هۆی هێرشەكانی حەشدی شەعبی 1440 خانەوادە ئاوارەبوون و خەڵكی ئاوارەبووش بە هۆی ترسیان لە حەشدی شەعبی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

هەر لە راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە: لە 16 و 17 ی ئۆكتۆبەر بە دەیان ماڵ و شوێنی بازرگانی كورد سووتان و تەقێندراونەتەوە.

وەك ئاماژەش پێكراوە، بە پشتبەستن بە داواكاری لەسەر سەرپێچیەكان لێكۆڵینەوەكانیان ئەنجامداوە, دەركەوتووە كە بەھۆی ئەو بارودۆخە خەڵكێكی زۆری كوردی دوزخورماتوو ئاوارەبوون و لە پارێزگەكانی كەركوك و سلێمانی و ھەولێر دەژین. هەورەها باسی ئەوەش كراوە، ‎زۆربەی وێرانكارییەكان دوای چۆڵكردنی شارەكە بووە.. بە تایبەت وەك لەسەر زاری خەڵكی ئاوارە گێردراوەتەوە, ئەوانەی سەر بە پارتە كوردیەكان بوونە ھەرەشە و مەترسی زیاتریان لەسەر بووە.

لە راپۆرتەكەی یونامیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە دامەزراوەی كۆچی نودەوڵەتی ئاشكرا كراوە، كە 1440 خێزانی كورد ئاوارە بوونە و، تەنھا 444 خێزان گەراونەتەوە و ئەوانەشی نەگەراونەتەوە بە نەتەوەیەكگرتووەكانیان راگایەندووە, هیچ گرێنتییەك نییە كە ژیانیان پارێزراو دەبێت و دەترسن بكرێنە ئامانج و تا كێشەكان چارەسەر نەكرێن ناگەرێنەوە. یەكێكی دیكە لە ئاوارەكان كە قسەی وەرگیراوە، ترسی لە چەكداران دووپات كردۆتەوە كە لە گەرەكە كوردنشینەكان جموجۆڵیان ھەیە.

جەختیش كراوەتەوە، بەر لە لێكۆڵینەوەكان یونامی وێنەی سەتەلایتیان بەدەست گەیشتووە و ئاشكرا بووە، گەرەكەكانی جمھوری و جەمیەی كوردنشین زیانیان پێگەیشتووە و 29 ماڵ لە جمھوری و 11 ماڵ لە جەمیلە وێرانكاراون. ئەمە لە تەك سوتانی زیاتر لە 10 دوكان و 30 ماڵی دیكە و 5 ماڵیش بە تەواوی خاپور كراوون. ھەروەھا بارەگای پارتەكانیش كراونەتە ئامانج.

لە ریپۆرتەكە ئەوەش ھاتووە كە تیمەكە نەیانتوانیوە لەو ماڵانە لێكۆڵینەوە بكات, كە باس لە دزین و تاڵانیكردنیان كراوە، مەگەر دەرگاكەیان كراوە نەبووبێت یان بەھۆی رۆخان و ئاستەنگ و بەربەستە فیزیاییەكان تیمەكە نەیتوانیوە بچێتە ژوورەوە و دڵنیا بێت، بەڵِام ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە ژمارەیەك خانوو و ماڵ روبەرووی ئەو دیاردەیە بوونەتەوە.

ھەروەھا ئەوەش ھاتووە كە جیاكاری بە ئامانجی پاراستنی سەروماڵی توركمانە شیعەكان كراوە، بە ئاماژە و سیمبۆل و رەنگەكانی ئەوان رەنگكراون, بۆ ئەوەی وەك باس دەكرێت لە رووخان بپارێزێرن، هەر بۆیەش بەشێك لە ئاوارە كوردەكانیش داوایان لە ھەندێ لە ناسیاوەكانیان كردووە، ھەمان كار بۆ ماڵەكانی ئەوانیش بكەن, بۆئەوەی لەرووخاندن بەدوور بن.

لە كۆتایی راپۆرتەكەی یونامیدا ھاتووە، ئەوان لە دەسپێكەوە نیگەرانیان ھەبووە و لەبارەی بارودۆخی خەڵەكەكەی ھۆشداریان داوەتە لایەنەكان. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووكان یان كوبیچ، خۆی لەو بارەیەوە ھەوڵی داوە و داوای لە دەسەڵِتدارانی عێراق كردووە, ئاگاداری بارودۆخەكە بن و رۆڵی ئەرێنیان ھەبێت لە گەرانەوەی ئاوارەكان و بیانپارێزن و داوای كردووە, كۆمەڵگەی كوردی و توركمانی ئەو شارە لە روبەروبونەوە بەدوور بگرن و گیانی ھاوڵاتیانیش بپارێزن.

Back to top button