پارتیەكانی سلێمانی‌و موسلمانانی بۆرما

یاد سرێشمەیی

هەوڵی تەپەسەری‌و بەگژدا هاتنەوەی موسڵمانانی بۆرما لەسەر دەستی بودا باوەڕانی ئەو وڵاتە مێژوویەكی ڕیشەیی هەیە, كە بەردەوام موسڵمانان ڕووبەڕووی ئازارو سەركووتكاری كراونەتەوە, تا بە ڕووداوەكانی پێنج مانگی رابردوو گەیشت, كە بە هۆی دەسەڵاتی سەربازی تەنراو بە باوەڕی بودایی نزیك بە سێ‌ ملیۆن موسڵمان باوەڕی بۆرمایی لە هەرێمی رۆهینگا وڵات بەدەرو ماڵ سوتاوكران, ئێستا موسلمان بوون لە بۆرما گەلێك سەخت بووە بە جۆرێك بەبێ‌ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز بە تاوانی موسڵمانێتی تاوناتاوێك بەرەو ڕووی مەرگیش دەبنەوە.

زۆركات ڕووداوەكان ئەگەر لە ڕووی چەند‌و چۆنیەتیشەوە هاوشێوە نەبن, بەڵام لە شكڵ فۆڕمدا بە لەیەك نزیكی دێنە بەرچاو, لە باشووری كوردستان, بەهۆی ئەو دابەشكاریەیی لە جوگرافیایی سیاسی وڵات دروست بووە, لە زۆنی سەوزو نیڵی بەو پێیەیی كار لەسەر گەشە پێدانی فەرهەنگێك كراوە كە بە دژ پارتی هەوێن كراوە بە تایبەت لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی چەند ساڵەی ناوچەكە ,ئێستا پارتی بوون لەوێ‌ سەختە.

پارتیەكانی سلێمانی جگە لە ڕووی دەروونی بەروە ڕووی كۆمەلێك گوشاری ناهەقڕەوا كراونەتەوە, ئەوا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو هاو شێوەی هەرێمی رۆهینگای بۆرما چەندین جار بنكەو بارەگاكانی سوتێنراون و پارتی باوەڕان بریندارو بەرەو ڕووی مەرگكراونەتەوە, لە بۆرما سڕینەوەی مۆلكی موسڵمان باوەڕان دەكرێت, لە سلێمانی بە هەمان شێوە كار لەسەر دابڕینی پارتی دەكرێت لە سلێمانیدا.

لە كاتێكدا ڕاستیەكان ئەوە دەردەخەن كە دەسەڵاتی سەربازی پالپشت بە باكگراوەندی دینی لە بۆرمان ئەو راستیە دەبێت بزانێت ئەگەر موسڵمانانی رۆهینگا, وڵات بەدەربكات و بیان سوتێنێت ناتوانێت باوەڕی ئیسلام لە دەروونی پێنج ملیۆن رۆهینگی دەربهێنێت, ناتوانێت ریشەی موسڵمانان لەو وڵاتەدا هەلكێشێت.

بەهەمان شێوە دەسەڵاتی سیاسی سلێمانیش دەبێت ئەوراستەیی قبوڵ بێت كە بە سوتانی بارەگا حزبیەكان و ئەزیەت كردنی كادرو دروستكردنی گوشار لەسەر پارتیەكانی زۆنی سەوزو نیڵی ناتوانێت باوەڕی پارتی بوون لە دەروونی ئەوان بكوژێنێتەوە و پارتی لە سلێمانیدا داببڕێنێت.

 

Back to top button