وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف په‌یامی حەزرەتی مەسیح ئاشتی و خۆشەویستی و ليبوردەییە

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ خوشک برایانی کریستیان، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت بڵاوكرده‌وه‌.”

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف:-

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە جیھان به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی دەکەین، پەیامی حەزرەتی مەسیح ئاشتی و خۆشەویستی و ليبوردەییە. ئومێدەوارین ھاتنەوەی ئەم جەژنە گیانی پێکەوەیی لە وڵاتەکەمان قوڵتر بکاتەوە و ئەم جەژنەش بەخۆشی كامه‌رانى  بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە. جەژنتان پیرۆز ھەر لە کامه‌رانیدا بن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

٢٣⁄١٢⁄٢٠١٧

Back to top button