به وێنه و به‌ڵگه…به‌غدا بڕیارێكی تری دژی كورد له عێراق ده‌ركرد
بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی له دژی گه‌لی كوردستان و زمانی كوردی به‌رده‌وامی هه‌یه له‌پ اش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر و له كۆتا بڕیاریشیاندا زمانی كوردی‌یان له‌سه‌ر پسوله‌ی خۆراك سڕیه‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكوومه‌تی عێراق به بڕیارێك زمانی كوردى له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك لابردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی سلێمانیش رایدهگهێنێت.” هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه پسووله‌ی نوێ وه‌ربگرن كه ته‌نها به عه‌ره‌بی نووسراوه و زمانی كوردی له‌سه‌ر لادراوه.
له‌و باره‌وه (یاسین مه‌حمود حه‌مه) به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی پارێزگای سلێمانی، بۆ وێبسایتی شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاندووه.” نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پسووله‌ی خۆراكی نوێ بووه له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یه‌ندراوه پسووله نوێیه‌كان وه‌رنه‌گرن، چونكه زمانی كوردی لادراوه و ته‌نها به عه‌ره‌بی چاپكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” كه پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پسووله‌ی خۆراك تۆمارده‌كران، ئه‌مساڵ ته‌نها به عه‌ره‌بی نووسراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه كه.” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پسووله نوێكان بدات، یان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چاپكردنه‌وه‌ی پسووله‌كان به شێوه‌ی پێشوو رێبكه‌وێت، ئه‌وه‌شی گوت” كه له‌لایه‌ن به‌غداوه پێیان راگه‌یه‌ندراوه، پسووله‌كان به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چاپكراون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به رووداوه‌كه نییه.
به پێی ده‌ستووری عێراق، زمانی كوردی، زمانێكی فه‌رمییه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش پێویسته له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی، به زمانی كوردیش بنووسرێت، به‌ڵام ئێستا به‌غدا ته‌واوی بڕگه ده‌ستوورییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد فه‌رامۆش كردووه و ته‌نها ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دایه.