ریال مه‌درید دژ به زێدان بڕیارێك ده‌دات
پاش شكسته‌كه‌یان له كلاسیكۆی سه‌ری ساڵ به رامبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە.” یانەی ریال مەدرید دژی بریارەكانی زێدان دەوەستێتەوە و پێشوازی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان دەكات”.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە.” كارگێری ریال مەدرید لەدوای دۆراندنی تیپەكەیان بەرامبەر بەرشلۆنە گەیشتوونەتە ئەو بروایەی ئێستا كاتی واژۆكردنی بۆندی گەورەیە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دژی بیرۆكه‌ی زێدان ده‌وه‌ستنه‌وه كه گوتبووی پێویستمان به بۆندی نوێ نیه.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه كارگێری ریال مەدرید بە سەرۆكایەتی پێرێز بیرۆكەكەی زێدانیان رەتكردۆتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكە یاریزانێك تا سێ یاریزان بگوازنەوە مەدرید”.