بهرشهلۆنه خهونی ریال مهدریدی له گۆڕنا و له نێو خاك و جهماوهرهكهی شهرمهزاری كرد
یانەی بەرشلۆنە توانی سەركەوتنێكی بەنرخ بەسەر ریال مەدرید بەدەست بهێنێت بەئەنجامی (3×0)لەچوار چێوەی یاریەكانی هەفتەی (17)خولی لالیگا سەنتادێری ئیسپانیا.”
له یاری كلاسیۆكی سهری ساڵدا یانهی برهشهلۆنه گورزی خۆی له ریال وهشاند و لەگێمی یەكەم ههرچهنده ریال مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بهڵام نەیتوانی گۆل له بەرشلۆنە تۆماربكات و ئەگەرچی كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی گۆلێك تۆمار بكات ،بەڵام ناو بژیوان بەبیانوی ئۆفساید گۆلەكەی رەت كردەوە، لە گێمی دووەمیش بە پێچەوانەی گێمی یەكەم بەرشهلۆنه به ئاستێكی بەرز بەدیار كەوت ، لە خولەكی (54) (لویس سوارێز) توانی گۆلی یەكەم تۆمار بكات ، بەرشلۆنە لە فشارەكانی بۆسەر گۆلی (نافاس) بەردەوام بوو ، لە خولەكی (63) ناو بژیوان كارتی سووری بەرووی یاریزانی ئیسپانی (كارفاخال) بەرز كردەوە دوای ئەوەی لەنێو گۆلی تۆپی بەدەست دوور خستەوەو لێدانی سزا بۆ بلوگرانە ئەژمار كرا ، لە خولەكی (64) (لیۆنێل میسی) توانی گۆلی دووەم تۆمار بكات ، لە خولەكی (90+3)یاریزان (ئەلێكس فیدال) توانی گۆلی سێیەم تۆمار بكات و سەركەوتن بكاتە دیاری هاندەرانی یانەكەی و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال بۆ (14)خاڵ بەرز بكاتەوە .
بەم سەركەوتنە بەرشلۆنە كۆی خاڵەكانی كردە (45)خاڵ و پێشەنگی یانەكانی گرتووە ، لەبەرامبەردا ریال مەدرید خاڵەكانی لە (31)خاڵ مایەوەو لە پلەی چوارەم دێت.