زێدان ده‌ڕوات و راهێنه‌ری نوێ ئاماده‌یه‌ شوێنی بگرێته‌وه‌

راپۆرتە رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە” ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتالی و یانەی چێلسی ئینگلیزی ئارەزوو دەكات مەشقی یانه‌ی ریال مەدرید وەربگرێت لەماوەی داهاتوو.”

پێگەی كالشیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردوە.” كۆنتی دەیەوێت شوێنی زێنەدین زێدان بگرێتەوە ئەگەر هات و راهێنەری فەرەنسی لەوەرزی ئەمساڵ شكستی هێنا لە بەدەست هێنانی نازناوە گەورەكان، ئه‌م ئه‌گه‌رش زیاتر بوو پاش شكسته‌كه‌ی كلاسیكۆ.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌.” كه‌ ناوی كۆنتی پەیوەستە بەجێهێشتنی چێلسی لەكۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی ئەو پەیوەندیە خراپەی لەگەڵ رۆمان ئەبراهیمۆڤیچ خاوەنی چێلسی هەیەتی.”

Back to top button