به‌په‌له‌…بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ پێشبینى ده‌كرێت گوڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى 4 پله‌ى ڕیخته‌ربێت له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاى سه‌یدسادق و ناحیه‌ى خورماڵ ڕویدا و هاووڵاتیان به‌ڕوونى هه‌ستیانپێكرد.”

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24/12/2017 كاتژمێر 9:55 خوله‌كى سه‌ر له‌به‌یانى  له‌ سه‌نته‌رى شارى (هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاى سیدسادق و ناحه‌ى خورماڵ) بومه‌له‌رزیه‌ك ڕویدا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى نه‌داوه‌ له‌سنووره‌كه‌دا، گۆڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 4پله‌ی رێكخته‌ر بووه‌. به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌.” پێده‌چێت ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتبێت و درێژبوبێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و تا قه‌زاى سه‌یدسادق و ناحیه‌ى خورماڵ هه‌ستى پێكراوه‌، شاره‌زایه‌كى جیۆلۆجیش ده‌ڵێن”كه‌ روودانى ئه‌م بوومه‌له‌رزانه‌ زیانى گیانیان لێناكه‌وێته‌وه‌”.

 

Back to top button