به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان له‌عێراق بێكاری هه‌یه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژین
ده‌زگایی ناوه‌ندی ئاماری عێراقی له‌باره‌ی ژیانی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی، ئامارێكی ساڵی 2017 بلاو كردۆته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، دانیشتوانی عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان، 37 ملیۆن و 139 هه‌زار و 519 كه‌سه، كه له‌و ژماره‌یه‌دا، نزیکەی 21 ملیۆن کەس تەمەنیان لە نێوان 14-64 ساڵە و رێژەی ناوەندیی تەمەنی پیاوانیش 71 ساڵ و پێنج مانگە و رێژەی ناوەندیی تەمەنی ئافرەتانیش 75 ساڵ و چوار مانگە”.
رێژه‌ی ژماره جیاوازه‌كان ته‌نها له عێراقی عه‌ره‌بی دا به‌بێ كوردستان” %10.8ـی ئەوانەی توانای کارکردنیان هەیە، بێکارن، نزیکەی چوار ملیۆن کەس.”%5.2ـی دانیشتووانی عێراق خاوەن پێداویستیی تایبەتن (کەمئەندامن)”4,215,906 دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە و بەرهەمەکەی 2,974,136 تۆن بووە.- 820,371 دۆنم زەوی بە جۆ داچێندراوە و بەرهەمەکەی 303,114 تۆن بووە.- 609 هەزار قوتابی لە عێراقدا هەن.- بەهای هەناردەی نانەفتیی عێراق 90,3 ملیۆن دۆلار بووە.
هه‌ر به‌پێی ئاماری ده‌زگایی ناوه‌ندی ئاماری عێراقی رێژه‌ی منداڵی كاركه‌ر كه ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 17 ساڵیه له %4.9ـی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ئێستا سه‌ركرده‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له عێراق له‌خوار هێڵی هه‌ژاری بوونی نیه، به‌ڵام به‌پێی ده‌زگایی ناوه‌ندی ئاماری عێراقی، به‌قه‌ده‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، واتا به‌بێ كوردستان، عێراق رێژه‌ی خوار هه‌ژاری هه‌یه، دۆخی ئابووریش وێرانه له رووی پاشه‌كه‌وتی بانكی مه‌ركه‌زی بۆ خوار سه‌دا %50 و قه‌رزه‌كان كه خۆی له 170 ملیار دۆلار ده‌بینێت و وێرانی شاره‌كانی سوونه له‌پاش شه‌ڕی داعش داهاتووێكی وێرانی چاوه‌روانی عێراق ده‌كات، كه له‌ژێر دارووخانی ئابوورییه”.