گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێك له‌یه‌كێتی دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌تن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، به‌شێك له‌یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان، دژی چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه‌ له‌خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ نه‌ده‌ن كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و لیسته‌ خانه‌نشینه‌ پله‌ تایبه‌تانه‌ ده‌چێت له‌ داهاتی حكومه‌تدا”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌لێـ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی خه‌ڵكێكی زۆریان خانه‌نشینه‌ له‌ لیستی خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌تدایه‌، بۆیه‌ دژی ده‌ست بردنن بۆ ئه‌و لیسته‌، ئه‌گه‌ری زۆریشه‌، كه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ نه‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ناو گۆڕاندا دوو بۆچوونه‌، هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و لیسته‌ كه‌ هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵینه‌ و هه‌ندێكیشیان دژینه‌”.

پێشتر خواكوڕك له‌زاری بۆتان بەکر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو”لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان بە یاسایەک مووچەی سەرجەم خانه‌نشینكراوه‌ نایاساییه‌ پلەباڵاکان هەڵدەوەشێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، بە هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی پلە باڵاکان پارەیەکی زۆر بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە”.

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس،  سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووەوە، کە حکومەت کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی پلەباڵاکان دەکات”.

Back to top button