عه‌دنان موفتی: پێشوازی له هه‌ڵوێستی مالیكی ده‌كه‌ین
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو نوری مالیكی رایگه‌یاند” كه ناكرێت چیتر كورد په‌راوێز بخرێت، ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، ده‌بێت لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌لێت پێشوازی له‌هه‌ڵوێستی مالیكی ده‌كه‌ین”.
عه‌ندان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی لێدوانی مالیكی رایدهگهێنێت، له سیاسه‌تدا دوژمنی ههمیشتهیی نیه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه، ده‌لێت پێشوازی له‌و قسانه‌ی مالیكی ده‌كه‌ین له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش به‌غدا له هه‌وڵدابوو بۆ سرینه‌وه‌ی كیانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده نه‌بوو دانووستاندن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.