بزانه ئه‌وه‌ی به‌شداری ریفراندۆمی كردووه له‌كه‌ركووك چی لێده‌كرێت
له شاری كه‌ركووك به‌ڵێ وه‌رگرتن له‌فه‌رمانگه‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كراوه كه له فۆرمه‌كه نووسراوه به‌ڵێن ده‌ده‌م كه به‌شداری ریفراندۆمم نه‌كردووه له 25ی 9ی 2017 له‌و باره‌یه‌وه، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك”بڵاوكردنەوەی ئەو فۆڕمە لەناو چەند فەرمانگەیەكی دیاریكراوبووە، نەك سەرجەم فەرمانگەكان ، ئەوەندەی پێمان گەیشتووە لە فەرمانگەكانی پەروەردە و تەندروستی بڵاوكراوەتەوە، كاری حكومەتیش نییە ، بەڵكو چەند كەسێك بۆ ترساندنی فەرمانبەرانی كورد ئەو كارە دەكەن”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له فۆرهمهكهدا نووسراوه، كه بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكومی”نوسراوه بەڵێن دەدەم رۆژی 25-9-2017 بەشداری ریفراندۆمم نەکردووە. هەروەها هاتووە، کە بەڵێن دەدەم کە زانیارییەکانی لێرە دەیڵێم راستن و بەپێچەوانەی ئەوە هەموو لیکەوتە یاساییەکانی لە ئەستۆدەگرم”.
ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك” ده‌شلێـ” ئه‌مه كاری چەند كەسێكه بۆ ئەو كارە بۆ ترساندنی كورد بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی لەوەش كرد، لایەنەكانی دیكەی ئەنجوومەنیان لەو كارە ئاگادار كردووەتەوە و پێمان گوتوون ئەو كارە نایاساییە و دەبێت راوەستێ، ئەگەر نا، كاردانەوەی بەدوادادێت”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.