راوێژكاری كۆشكی سپی عه‌بادی به‌پیاوی ئێران و فه‌رمانوه‌رگر له قاسم سولێمانی تۆمه‌تبار ده‌كات
زه‌كی عه‌بدولحه‌مید راوێژكاری كۆشكی سپی كه خۆی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی عێراقه و ئاشكرا ده‌كات، عه‌بادی فه‌رمان له قاسم سولێمانی وه‌رده‌گرێت، رۆڵی حزبه تازه دروستبووه‌كان بچووك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”حه‌یده‌ر عه‌بادى، به فه‌رمانى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى و سه‌رپه‌رشتیارى دۆسیه‌ی عێراق له تاران، ئه‌و حزبانه‌ى له قاڵب داوه كه به‌م دواییانه دروست كراون”.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆشكی سپی له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی ئه‌مریكی ده‌شلێـ” سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ ماده‌ى 42ى یاسای حزبه‌كانى پێشێلكردووه، كه له كۆتایی مانگى ئابى 2015 ده‌ركرا، گوتیشی: “به‌پێی یاساكه، ده‌بێت حكوومه‌ت بودجه بۆ حزبه‌كان دابین بكات، كه ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق وه‌رگیراوه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى داهاتی حزبه‌كان ئاشكرا بكرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و حزبانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێن، بۆیه گه‌ر حكوومه‌تى به‌غدا بودجه‌یان بۆ خه‌رج بكات، ئه‌وكات مه‌ترسى بۆ سه‌ر ڕۆڵى ئێران له عێراق، دروست ده‌بێت، گوتیشی: “هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه قاسیم سلێمانى ڕێگه نادات بودجه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت”