هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

ماڵپه‌رێكی نزیك له‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرای ده‌كات كه‌ هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر به‌ ئاسۆ مامه‌ند به‌فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، چونكه‌ سكاڵای كادیرانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ هه‌بووه‌ كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسێكی ناو یه‌كێتی كاری پێكراوه‌”.

ماڵپه‌رێكی نزیك له‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرای ده‌كات له‌ ئێستادا هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كراون، له‌ناوچه‌ی قاڵاوه‌ له‌ باره‌گای لیوای یه‌كێتی پاراستنی سلێمانی جێگیركراون، به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كانیان راده‌ستی ئه‌و لیوایه‌ كراوه‌ن، بەم نزیکانەش بەشێکی زۆری کارمەندانیان دەجنە سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ھێزەکە ھەڵدەوەشێتەوە وه‌ك ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی  لە لایەن ئاسۆ مامەندەوە سەرپەرشتی دەکرا  لە ئیستا دا بە بریاری ماڵی مام جەلال ئەو ھێزە  ھەڵدەوەشێتەوە  یەکێک لە ھۆکاری ھەڵوەشانەوەی ئەو ھێزە دەگەرێتەوە بۆ سکاڵای کادیرانی یەکێتی لە بەرپرسی ئەو ھێزە کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەرپرسێکی یەکێتی جەندین کاری ئەنجام داوە”.

ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات”لە لایەن لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بەشێکی زۆری ئوتومبێلە کولە نەبرانەکانی لە رەنگی رەشەوە گۆراوە بۆ رەنگی تر و ئوتومبێلەکان خراونەتە سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و  لە ئیستاداکار بۆ  گەرانەوەی ھەموو کارمەندانی ئەو ھێزە دەکرێت بۆ ناو ھێزەکانی لیوای یەکیی پاراستنی سلێمانی”.

شایانی باسه‌ هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ پێشتر له‌ شاری كه‌ركووك دروست كراو تایبه‌ت بوو به‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك، سه‌ر به‌ ئاسۆ مامه‌ند بوو، به‌ڵام پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و هێزه‌ له‌ كه‌ركووك نه‌ماو له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ره‌كه‌ی نزیك له‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌”.

Back to top button