كۆمه‌ڵ و گۆڕان، پاشه‌كشه‌یان كرد له حكومه‌ت به‌ڵام وه‌زیری و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش خانه‌نشین بوون له‌سه‌ر داهاتی حكومه‌ت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش پاشه‌كشه‌ی ” كۆمه‌ڵ و گۆڕان” له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی وه‌زیری و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان خانه‌نشین ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌لێت به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌موویان خانه‌نشین بكرێت”.
پاش پاشه‌كشه‌ی وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێره‌كه‌ی له كۆمه‌ڵ و گۆڕان هه‌موویان خانه‌نشین كراوه‌ن، به‌هار محمود جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لهپهرهمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”له‌ڕووی یاساییه‌وه وه‌زیره‌كانمان به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كرێن”.
هه‌روه‌ها، سه‌باره‌ت به خانه‌نشینبوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: به‌پێی یاسای ئێستا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌پله‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان خانه‌نشین ده‌كرێت، راوێژکار و بەڕێوبەرە گشتیەکانیشیان پلەکانیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە”.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌زیر و سكرتێری په‌رله‌مان كه پێشتر له‌لای كۆمه‌ڵ بوو، ئێستا به خانه‌نشین پاشه‌كشه‌یان كردووه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رده‌وام ئه‌و دوو حزبه بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و چاره‌سه‌ری دۆخی قه‌یراناوی خه‌ڵك، ده‌كه‌ن كه‌چی لهپاشهكشهیان له حكومه‌ت هه‌موو به‌شه‌كه‌ی خۆیان به خانه‌نشینی پاشه‌كشه پێكردووه، كه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك بارگرانی ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت”.