بڕیار درا تاڵەبانی لەسەرۆكایەتی دەربكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیای یەكێتی لەدواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بریار لە دوورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی دراوە لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەهۆی ئەوەی لە فراكسیۆنە عێراقیەكان زۆر نزیك بووە، نەیتوانیوە ئیدارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بدات.
میدیایەكی سێبەری گۆڕان ئاشكرای كردووە كە مەكتەبی سیاسی پێش راگەیاندنی ناوەندی بریار بریاری داوە كە ئاڵاتاڵەبانی دووربخاتەوە لەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەهۆی ئەوەی نزیك بووە لە فراكسیۆنە عێراقیەكان و ئاگای لە ئیدارە دانی فراكسیۆنی یەكێتی نەماوە،
میدیاكەی گۆڕان ئەوەشی ئاشكرا كردوو، هۆكاری ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوه که مه‌کته‌بی سیاسی پێیوابوه که ئاڵا تاڵه‌بانی نه‌یتوانیوه نونه‌رایه‌تی سیاسه‌تی یه‌كێتی بكات له‌به‌غداو له‌گروپێكی سونی دیاریكراو زۆر نزیک بوه، هه‌روه‌ها مه‌کته‌بی سیاسی پێیوابوه که به‌شێك له‌كێشه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ئیداره‌دانی ئاڵاوه هه‌بوه كه نه‌یتوانیوه به‌باشی ئیداره‌ی فراكسیۆنه‌كه بكات.
وابڕیاربووە لەسەرەتایی ئەم مانگەدا لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی ئەو بڕیارە جێ بەجێ بكرێت, بەڵام ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیار‌و كێشەكانی ناو یەكێتی، ئەو كۆبونەوەیه‌و جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەی دواخستوە.