راوێژكاری نەمسا: شوێنی توركیا لە ناو یەكێتی ئەوروپا نابێتەوە
لەگەڵ ئەوەی وڵاتی توركیا چەندین جار هەوڵی داوە بچێتە نێو یەكێتی ئەوروپا بەڵام بە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەتی گەڵی كورد, داواكاریەكەی قبوڵ نەكراوە لە دواهەمین لێدوانی رۆژنامەوانی پەیوەست بەم بابەتە راوێژكاری نەمسا دەلێت:” شوێنی توركیا لە ناو یەكێتی ئەوروپا نابێتەوە”.
سباستیان كۆرتس، راوێژكاری ئۆستریا (نەمسا) رایگەیاند: “توركیا بەو سیاسەتانەی ئێستا پەیڕەوی دەكات، چانسی بە ئەندامبوونی لە یەكێتی ئەوروپا نییە”.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان، كۆرتس گووتی: “توركیا پێشێلكاریی نوێی بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان ئەنجامداوە، لەبەر ئەوە یەكێتی ئەوروپا بێلایەن و تەماشاكار نابێت، وەك ئەوەی هیچ شتێك رووینەدابێت”.
راوێژكاری ئۆستریا (نەمسا) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەو رووداوانەی لەم دواییانەدا لە توركیا روویانداوە، توركیا جێگای لەناو یەكێتی ئەوروپادا نابێتەوە و زۆر شەرەفمەندانەتریشە ئەگەر دانووستانەكانی بە ئەندامبوونی رابگیرێت”.
سباستیان كۆرتس پێیوایە، توركیا دەیەوێت كاریگەری بكاتە سەر رەوەندی توركی لە ئۆستریا (نەمسا) و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا و رێگە نەدات تێكەڵاوی ئەو كۆمەڵگایانەبن كە لەگەڵیاندا دەژین”.
هەروەها گوتوویەتی: “پەیوەندی توركیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و رۆژئاوا بەگشتی بەهۆی قەیرانی پەنابەران و دەرهاویشتەی كودەتا شكستخواردووەكەی سەر دەسەڵاتی توركیا و ئەو كۆتوبەند و رێكارانەی بەو هۆیەوە گرتوویانەتەبەر و هەزاران هاووڵاتی گیرۆدە كردووە زۆر خراپە و ئەنقەرەی رووبەڕووی رەخنەی زۆر كردووەتەوە”.