كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا
کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ دوای پشووەکانی سەری ساڵ.
بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە 26ی كانونی یه‌كه‌می 2017، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی جەژنەکانی سەری ساڵ لەسەر داوای ئەندامانی کلدو ئاشورییەکانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئەو کۆبونەوەیە دواخرا بۆ دوای پشووی سەری ساڵ.