بەبەڵگە خواكوڕك ناوی 150 خانەنشینی بزووتنەوەی گۆڕان بە پلەی باڵا ئاشكرا دەكات
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا چاو بە ناوی ئەو خانەنشینانە بخشێنێتەوە كە بە شێوەیەكی نا یاسایی بە پلەی باڵا خانەنشین كراون, هەر یەكە لە یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ دژایەتی هەڵوەشاندنەوەی لیستی خانەنشینانیان راگەیاند.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە(خواكوڕك)ی راگەیاند :” حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرنامەیەتی لە داهاتوودا لیستی خانەنشینانی نا یاسای هەڵبوەشێنێتەوە كە بەشێكی زۆریان بە پلەی باڵا خانەنشین كراون ئەمەش بارگرانی گەورەی خشستۆتە سەر حكومەت.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” بە داخەوە هەر یەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكێتی دژایەتی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی لیستی خانەنشینانی نایاسی دەربڕی وە داوای دۆزینەوەی میكانیزمی دیكە دەكرێت لە بری هەڵوەشاندنەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” هەموو حزبەكان خانەنشینی نایاساییان هەیە بەوانەشەوە كە لە حكومەت كشاونەتەوە لە ئێستادا دەیانەوێت بە خەڵكی بلێن حكومەت فەشەڵی هێناوە بۆیە كشاونەتەوە لە كاتێكدا قورسترین باری سەر حكومەت ئەو خانەنشینانەن كە زۆرترینی بەبەر ئەو حزبانە دەكەوێت.
(خواكوڕك) لیستی 150 ناوی بزووتنەوەی گۆڕانی دەست كەوتووە كە لە رێگای بڕیارێكی تایبەت بە نایاساییی بە پلەی باڵا خانەنشین كراون.