شاڵاو عەلی عەسكەری: باڵێكی یەكێتی ملیارەھا دۆلار شاردۆتەوە

خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت گروپێكی لەناو یەكێتی بە هلیارەها دۆلار و ملك و ماڵی بەناوی ئەم و ئەو كردۆتە وە و شاردۆتەوە، دەلێت من بەڵگەی ئەو قسانەم پێیە.
 
شاڵاو عەلی عەسكەری لەسەر نەوتی كەركووك پێی وایە تۆمەت خستنە پاڵ پارتی هیچ ئەسل و ئەساسی نیە، ئەوەی كە هەیە، ناكۆكی ناوەخۆی ئەو باڵە قورخكارەیە لەسەر نەوتی كەركووك بەڵام دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن بە تۆمەت خستە سەر پارتی و دەلێت ناكۆكیەكان لەسەر كەركووك هیچ پەیوەندی بە پارتیەوە نیە.
 
هەروەها شاڵاو عەلی عەسكەری لەسەر نامەكەی هێرۆخان بۆ عەبادی دەپرسێت هێرۆخان بە چ سیفاتێك نامە بۆ عەبادی دەنێرێت؟ بە سیفاتی سكرتێری گشتی؟ بە سیفاتی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی یان كارگێری مەكتەبی سیاسی؟ بە چ سیفاتێك؟ هەروەها دەشلێت قوبادی كوری لەوێ داناوە ئەگەر بە كەڵك نایە لایبەن و كەسێكی تر لەوێ دانێ با قسە بكات، ئەریش نا با دەست لەو چەواشەكاریانە بەردەن.
 
كورەكەی عەلی عەسكەری ئەوەش دەلێت، “لەوەتەی نەوتی كوردستان ھەناردە دەكرێت خەڵكی كوردستان ھاوار دەكات دەڵێ با شەفاف بێت، ئێمە ھاوار دەكەین پارتییە پارتییە، بەڵام ئامادەش نیین بەشەكەی خۆمان شەفاف بكەین كە خۆمان بە ملیارەھا دۆلارە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیمان ھەیە 100 ملیۆن دۆلاری لایە، ئەو پارەیە ئەگەر ھی حكوومەت و خەڵكە دەبێ بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئەگەر ئێمە سوورین لەسەر خزمەتكردنی خەڵك ئەیدەین بە پارێزگای سلێمانی و دەڵێین بە وسڵیش دەمانەوێت بۆچیت خەرجكردووە، ئەگەر موڵكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە دەزگایەك ھەیە ناوی ئیدارەی گشتییە لەوێی دادەنێن كە بەرپرسەكەی دلێری سەید مەجیدە ئەگەر بەكەڵك نایە لای دەبەن”.
 
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ: “موڵك و ماڵی یەكێتی ھەرچی ھەیە زۆربەی بەناوی ئەم و ئەوەوەیە، لیستێكم لایە بایی ملیارەھا دۆلار موڵك و ماڵی یەكێتی بەناوی خەڵكەوەیە”.
 
 
ئەوەش دەخاتەڕوو: “ئێمە پابەندنین بەو بڕیارانە كە پرس ورا بە ھەڤاڵانی ئێمە نەكرابێت لە ناوەندی بڕیار، كە پرس و رامان پێنەكرێت نابن بە بڕیاری فەرمی یەكێتی و قبووڵی ناكەین”.
Back to top button