نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی ئاڕاسته‌ی عه‌بادی كرد
له پاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و له‌شكركێشی حكومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، بۆ گفتوگۆی راسته‌وخۆ.”
پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ،بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا، (فوئاد مەعسووم) سەرۆككۆماری عێراق نامەیەكی ئاراستەی هەر یەك لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، دەستەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیش داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی كردووە، له ئێستاشدا بارزانی ئاماده‌یی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی چه‌ندین جار راگه‌یاندووه و عه‌بای بێ وه‌ڵامه.
هه‌ر له‌و باره‌وه به پێی زانیارییه‌كان، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی فەرمی ئاراستەی (حەیدەر عەبادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كردووە و داوای كردووە كە ناكرێ لە رێگای كۆنگرەی رۆژنامەڤانی وەڵامی یەكدی بدەنەوە، دواجار دەبێ كێشەكان بە دانوستاندن چارەسەر بكرێن، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق وەڵامی نامەكەی نەداوەتەوە.