په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانى كوردستان جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات و هیوای سه‌ر بڵندی بۆ سه‌رجه‌م مه‌سیحی و كریستیانه‌كان ده‌خوازێت.”

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:-

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە رایگەیاندراوێکدا جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات و هیوادەخوازن کە ئاوارەكان لە خۆشك و برا مەسیحییەكان بە سەربڵندی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان.”
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستان لە سایەی ئاشتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و دەربازبوون لە سەرجەم كێشەو قەیرانەكان.
هەر بەم بۆنەیەوە ئۆمێدەوارین ئاوارەكان لە خۆشك و برا مەسیحییەكان بە سەربڵندی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان كە لەسەر دەستی پێشمەرگەی كوردستان رزگاركراونەتەوە و بە ئارامی و ئازادی شادببنەوە و چیتر دووچاری ئازار و ئاوارەبوون و نەهامەتی نەبنەوە.
دووبارە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە سەرجەم خۆشك و برا مەسیحییەكان پیرۆزدەكەین.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
24/12/2017

Back to top button