ئه‌شواق جاف سزایه‌كی نوێی عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ جوتیاران

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی پارتی، رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ عه‌بادی نیه‌تی خراپی خۆی رۆژانه‌ جێبه‌جێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ كورد و له‌ ئێستاشدا ده‌یه‌وێ گه‌نمی جوتیارانی كورد هه‌رزانتر وه‌ربگرێت له‌ هی عه‌ره‌به‌كان.”

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت” جارێکی دیکە حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارێکی لە دژی جووتیارانی کورد دەرکردووە و تێیدا هاتووە، کە گەنمی جووتیاری کورد تۆنی بە 260 هەزار دینار هەژمار بکرێ، کەچی هی عەرەبەکان بە 560 هەزار دینار.

(دكتۆره‌.ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات” ئه‌م بڕیاره‌ی حەیدەر عەبادی جیاوازی کردنی نەتەوەیی و ستەمە له‌ جوتیارانی كورد.

جاف زیاتر ده‌ڵێت.” لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەک کورد 65 پەرلەمانتارین و یادداشتێکمان ئاڕاستەی عەبادی و وەزیری کشتوکاڵ کردووە، کە دەبێ ئەم بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و پارەی جووتیارانی کوردیش وەک پارەی جووتیارانی عەرەب هەژمار بکرێ .

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌” گەنمی جووتیاری کورد تۆنی بە 260 هەزار دینار و هی عەرەبەکان بە 560 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.
Back to top button