سوده‌كانی گۆڵهبهرۆژه له هه‌ژمار نایه‌ن و چه‌ندین نه‌خۆشی له نێو ده‌به‌ن
گوڵه به‌ڕۆژه یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه زۆرترین تۆوی تێدایه كه سوودی زۆری هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه زۆر به ئاسانیش ده‌توانی به‌ده‌ستی بهێنی، و كۆمه‌ڵێك سودی زۆر گرنگی هه‌یه بۆ مرۆڤ.”
گوڵه به‌رۆژه ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی هه‌ستی بینین و ئه‌گه‌ری توشبوون به هه‌ستیاری كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نینۆكه‌كان به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت توشی شكان ببن.
چه‌ند سودێكی تر گوڵه به‌رۆژه بزانن:-
-گوڵه‌به‌ڕۆژه سنگ له به‌ڵغه‌م پاك ده‌كاته‌وه، و سودی بۆ سیه‌كانیش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبیان به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت بۆ كه‌سانی جگه‌ره كێش.
-جگه له‌وانه، بڕێكی زۆر چه‌وری تێدایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه زه‌یتی لێده‌ربهێنرێت و زه‌یته‌كه‌ی له ئاماده كردنی خۆراكه جۆر به‌جۆره‌كانی ڕۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت.
-توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌وری گوڵه‌به‌رۆژه چه‌وریه‌كه‌ی زیان به‌خش نییه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش له خوێندا.
-كۆنتڕۆڵی له ناوبردنی خانه‌كان ده‌كات ، بۆیه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه . ئه‌مه چونكه تۆوی گوڵه به‌ڕۆژه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ سیلینیۆم كه شه‌ڕ ده‌كا دژی شێرپه‌نجه.
-مادده‌ی كانزایی ته‌ندرووستی بۆ ئێسك تێدایه ، ئێسكه‌كانت پێویستیان به مه‌گنیسیۆم و مس هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزی بمێننه‌وه . تۆوی گزڵه به‌ڕۆژه‌ش هههردوو مادده‌ی تێدایه.
-هێمنت ده‌كاته‌وه، مه‌گنیسیۆمی گوڵه بهڕۆژهكاریگهری له‌سه‌ر هێور كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان هه‌یه، بۆیه به ئاسانی دڵه ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، وا ده‌كات زیاتر هێمن بیت.
-پێستت دره‌وشاوه ده‌كات، ئه‌مه به هۆی ڤیتامین ئی، كه پێست ده‌پارێزێ و دره‌وشاوه‌ی ده‌كات.