هه‌ره‌شه‌ی تووندتر له رێبوار تاڵه‌بانی ده‌كرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق لە دیدارێکیدا هەڕەشە لە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات و دەڵێت لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم.
نیازی ئۆغڵۆ پارلەمانتاری تورکمان هاوکات داوا لە لیستی تورکمان و عەرەب دەکات بەشداری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەکەن جونکە تاڵەبانی شەرعیەتی نەماوە لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە.
ڕێبوار تاڵەبانی لە پشکی کورد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەو پێشتر بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی چەندین جار هەڕەشەی دادگایی کردنی کراوەو لە دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەریشەوە لەبەر خراپی دۆخی کەرکوک لە هەولێر نیشتەجێیە.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.