جوڵاندنی هێزی زێره‌ڤان بۆ پارێزگایی سلێمانی پیلانی تاران به‌غدای تێكدا.. عه‌بادی زیاتر توره ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پاش ره‌وانه كردنی هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و جێگیر بوونیان له‌و پارێزگایه، پڵانی هه‌نارده كردنی ” ملیشیاكانی حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی” له‌لایان عه‌بادی فه‌شه‌ڵ پێهێناو ئه‌و هێزانه‌ی له‌ئێستادا له‌و جێگایانه‌ن جێگرده‌بن، تا دۆخی ئه‌منی شاره‌كه به‌ته‌واوی ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌مه‌ش عه‌بادی زیاتر توره كردووه، له دواین هه‌ڵوێستی دا، عه‌بادی چه‌ند مه‌رجێكی تری ئیستفزازی خستۆته روو”.
ئه‌دهه‌م بارزانی له باره‌ی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاندووه”له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێزی ئه‌منی جوڵه‌ی پێكراوه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پیلانێك هه‌یه‌و ده‌ستێكی گێره‌شێوێن هه‌یه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری سلێمانی و ده‌شلێـ”ئه‌و هێزه‌ی هاتووه بۆ پاراستنی باره‌گاكان نه‌هاتووه‌و بۆ پاراستنی ئاسایش‌و ئارامی خه‌ڵك هاتووه‌و به‌ره‌نگاری هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه بیه‌وێت ئاسایش‌و ئارامی سلێمانی تێكبدات”.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ره‌سی پیلانی دووه‌می ” تاران به‌غدا” عه‌بادی چه‌ند مه‌رجێكی تر ده‌خاته روو، وه‌ك ئاماژه‌دانێك بۆ فشاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌م مه‌رجانه هه‌ر له شكه‌ستی پیلانی دووه‌میان دێت، دژی تێكدانی هه‌رێمی كوردستان” له ئێستادا عه‌بادی 13ی مه‌رجی خستۆته روو، كه به‌شێكی له‌و مه‌رجانه بریتین له “1- ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم نەک سڕکردنی و بە لێدوانێکی فەرمی.2- رادەستکردنی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە حکوومەتی عێراق.3- رادەستکردنی داھاتە نەوتییەکان و نانەوتییەکان، گومرگ و باجی کوردستان بە حکوومەتی عێراق.4- رادەستکردنەوەی ھەموو عێراقییە داواکراوەکان کە لە کوردستان دەژین.5- گەڕانەوە بۆ سنووری 2003.- بەستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بە وەزارەتی بەرگریی عێراق.6- بەڵێندان بە نەحەواندنەوەی داواکراوە عێراقییەکان.7- گەشت نەکردنی ھیچ بەرپرسێکی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بەبێ رەزامەندیی حکوومەتی عێراق.8- پێشوازی نەکردن لە ھیچ بەرپرسێکی جیھان بە شێوەی راستەوخۆ، تەنیا بە رەزامەندیی بەغدا و بە تێپەڕبوون لە بەغداوە بۆ ھەولێر”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه پیلانگێریه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی هه‌ریه‌كه له ” عه‌لی باپیر و به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێكی له‌گۆڕان و یه‌كێتی” به‌شدارن تێیدا، بۆیه عه‌بادی جگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هیچ ئامانجێكی تری نیه، بێگومان به‌هاوكاری ئه‌مانه‌ی كه باسمان كردن و ئێرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و تا مه‌رزه‌كان داخراوبن پیلانگێریه‌كه به‌رده‌وامه بۆ له‌ناو بردنی كوردستان”.
پێشتر عه‌لی جوانمرادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا، هه‌رسێ پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه پێكهاتوون له پیلانی ” ئه‌ی، بی ، سی” بۆ تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان، ره‌وانه كردنه‌وه‌ی كورد بۆ چیاكان، له‌لایان ئێران، كه پیلانی ئه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌ناو بردنی كوردستان بوو، پیلانی بی، خۆپێشاندان و تێكدانی كوردستان بوو، كه‌ئه‌مه‌ش شكه‌ستی هێنا له‌ئێستادا پیلانی سی، پێكهاتووه له تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و ناو شاره‌گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.