كۆریای باكوور چه‌كێكی نوێی ئه‌تۆمی به‌هێز تاقیده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 9/9/2016 کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەیەکی ناوکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە، وەک بەشێـک لە کاردانەوەی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئەو هەڕەشە و سزایانەی ئەمەریکا و دژمنانی دەیکەنە سەری.

ئه‌گه‌رچی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌مشێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌وه‌ دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیه‌ كۆریای باكور ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌روه‌ها پـێنجەمین تاقیکردنەوەی ناوکی له‌و وڵاته‌ ئەنجام درا.

شارەزایان لە کۆریای باشور دەڵێن تەقینەوەکە هێندە بەهێزبووە زەویـیەکەی بە هاوشێوەی بومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.3 لەسەر پـێوەری ڕێختەر هەژاندووە لە نزیک هەمان ئەو دەزگا ناوکیـیەی مانگی یەک تاقیکردنەوەی چوارەمی لێ ئەنجام‌درابوو.

كۆریای باكوور له‌ مێژووی به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كی ئه‌تۆمی، پێنج جار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و دوانین تاقیكردنه‌وه‌ش زۆرترین ناره‌زایی جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌وانه‌ ئه‌مریكا، كۆریای باشوور، ژاپۆن، روسیا. هه‌روه‌ها له‌نێو رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانیش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژابسی نێوده‌وڵه‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆم، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ یەکەمجار کۆریای باکور بە بەرنامەیەکی نهێنی ئەتۆمی دەستی بە درووستکردنی بۆمبى ئەتۆمی کرد.

لە ساڵی ٢٠٠٦ دا سێ تەقینەوەی ئەتۆمی لە بنکەی پانگی – ری ڕاگەیەندرا.

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دووەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا.

لە ساڵی ٢٠١٣ دا تاقیکردنەوەی ئەتۆمی سێیەمی ئەنجامدا، ئەوکات کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا یەکەم موشەکی ژێرئاوی ئەتۆمی لەلایەن کۆریا باکورەوە تاقیکرایەوە، ئەوەش بە هەنگاوێکی پێشکەوتوتر دانرا لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

دوێنێش ٩ى ئەیلولی ٢٠١٦ کۆریای باکور بە تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمیی “بەهێز” زەمین لەرزەی درووستکرد. بەرپرسانی کۆریای باشوری دراوسێی کۆریاى باکوور دەڵێن، ئەوە گەورەترین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکور بووە.

Back to top button