گۆڕان پهشیمان بۆتهوه، ئهویش داوایی دهكات
عارف رووشدی راوێژكاری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لهبارهی چارهسهری دۆخی سیاسی كوردستان رایگهیاند”پارتی لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە بۆ چارەسەری گرفتەکان و ئامادەییمان لەو بارەوە نیشان داوە، نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی حکوومەتیش، ماوەیەک پێش ئێستا ئاگاداری پەرلەمانی کردەوە لەوە ئامادەکاری بکرێت بۆ بڕیاردانی کاتی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان، چونکە پارتی پێی وایە بۆ ئەم قۆناغە ھەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەرە”.
ههروهها عارف رووشدی دهشلێـ”ئەگەر لایەنەکان دەیانەوێت لەم قۆناغە رزگارمان بێت، دەبێت بەجدی بۆ ھەڵبژاردن بێنە پێشەوە، ھاوکات کەنعان ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لهو بارهیهوه دهشلێـ”یەکێک لە مەرجەکانی گۆڕان لەکشانەوە حکوومەت، ئەوەبوو کە دەبێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، چونکە پێمان وایە حکوومەت توانای جێبەجێکردنی داواکاریەکانی نییە و مۆفەق نەبووە لە دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵک، بۆیە دەبێت پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان، ئەوەشی روون کردەوە، کە دەبێت حزبەکان لەسەر ئەوە رێککەون کە کاتی ھەڵبژاردن دیاری بکەن، چونکە تاکە رێگایە بۆ چارەسەری گرفتەکان”.