وه‌زیره خانه‌نشینه‌كانی ناو لیستی خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌ت هه‌موویان هی گۆڕان و یه‌كێتیه
له‌ئێستادا هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی پله باڵاكانی خانه‌نشینه نایاساییه‌كان، له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمه و له‌و باره‌یه‌وه، بۆ پاككردنه‌وه و كۆتایی هێنان به‌و لیسته، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیازی وایه پرۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەم نزیکانە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێك بخات. دەستەی دەستپاکیش ئاشکرای دەکات سلێمانی و هه‌ولێر یه‌كێكیان له وەزیری خانەنشینكراوی نایاسایی و ئه‌وی تریشیان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینكراوی نا یاسایی له پله‌ی یه‌كه‌مدان”.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی كوردستان 24 له زاری مشیر ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرا ده‌كات، كه “ئەو لیستانەی خانەنشینی نا یاسایی كە بۆمیان هاتووه، كۆمەڵێك 464 كەسە زیاتر لە 50 كەسیان بە پلەی وەزیر خانەنشین كراون، ئەگەر بەراورد بكەین خانەنشینكراوان بە پلەی وەزیر زیاتر لە زۆنی سەوزكراوە، ھەروەھا خانەشینكراوان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی زیاتر لە زۆنی زەرد كراوە”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستانیش ” ئایدن مه‌عروف” له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”گەندەڵیەكی زۆر لە پڕۆژە یاسای خانەنشینی كراوە، لە ملیۆنێك مووچە خۆردا 240 ھەزار كەسیان خانەنشینن لەو ژمارەیەش رەنگە 30% نا یاسایی بێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ساڵانه 111 په‌رله‌مانتار خانه‌نشین ده‌كات له‌گه‌ڵ زیاتر له 30 وه‌زیری بارگرانیه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی كوردستان، دەستەی دەستپاکی دەڵێت، دەبێت یاسای خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیرەکان هەموار بکرێتەوە، ئه‌و لایەنانەشی باسی بەهەدەردانی داهاتی گشتی دەکەن، لە خانەنشینی نایاساییدا پشکی شێریان به‌ر ده‌كه‌وێت”.