به‌ملیۆنان خه‌ڵك له‌ ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان هۆشداری ده‌درێته‌ حكومه‌تی ئێران

 
بەرپرسی ڕێکخراوی خێرخوازی خومەینی لە لێدوانێکیدا ئاماژە بە زۆربونی ڕێژەی هەژاری لە ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە جل ملیۆن ئێرانی لەخوار هێڵی هەژاریەوەن.
 
پەروێز فەتاحی ئاماژە بە کەمتەرخەمی حکومەتی ئێران دەکات و دەڵێت هاوکاریەکان تەنها دە ملیۆن هاوڵاتی دەگرێتەوەو سی ملیۆنەکەی تر لەوپەڕی ناهەمواریدا ژیان دەگوزەرێنن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی ئەو وڵاتە دەیان ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەشی گروپە چەکداریەکانی دەرەوەی ئێران دەکات و ڕەوشی هاوڵاتیانیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات،پێشتریش پارلەمانتارانی ڕەوتی ڕیفۆرمخواز لەو ڕووەوە ڕەخنەی توندیان لە حکومەت گرتوەو داوایان کردووە لە بری گروپە چەکداریەکانی دەرەوە گرنگی بە ژیانی هاوڵاتیان بدرێت.
Back to top button