به‌وێنه:خامه‌نه‌یی له‌ناو شنگاله
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، میلشیاكانی حشدی شه‌عبی وێنه‌ی خامه‌نه‌یی له شنگال هه‌ڵداوه، له‌ناو دام و ده‌زگاكانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، وێنه‌كانی خامه‌نه‌یی و سیستانی و خومه‌ینی هه‌ڵواسراونـ،
دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك، كه له‌لایان گروپێكی كاڵفامی ناو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ژێر ناوی رێكه‌وتن كرا، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركووك و دواتر شنگال داگیراو، له ئێستاشدا حشدی شه‌عبی شنگالی داگیركرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ناوی ئەو شوێنانەی هێنا کە وێنەی خامنه‌یی لەسەر دانراوە، لەوانە گەڕەکی شەهیدانی قەزای شنگالە، کە وێنەکانی لێ دانراوە و لە چەندین دامودەزگای دیکەشدا، بەتایبەت لە قوتابخانەکاندا وێنەکان دانراون. پێشتر بەرپرسە ئێدارییەکانی شنگال، ئه‌وه‌ی پشتڕاست کردبووەوە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەموو جۆرە پێشلکارییەکیان لە دژی خەلکی شنگال و ناوچەکە کردووە.
له نێو شنگالدا ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی پێشه‌ڵكاریه‌كانی میلشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌رز بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی ئێزدیه‌كانی به‌دوای خۆی داهێناوه و سه‌رچاوه‌كان له‌ناو شنگال ده‌شلێـن”ڕەوشیان لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر خراپە و باسیشیان لەو پێشێلکارییە کرد، کە حەشدی شەعبی لە دژیان دەیگرێتەبەر، کە ئەوانیش وەک داعش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن، تەنانەت لە جەژنی ڕۆژی ئێزدیانیشدا ئارامیی جەژنیان لێ تێک داون و نەیانهێشتووە تاکە نەریتێکی جەژنانەیشان بەجێ بگەیەنن، کە لە ڕۆژی جەژندا ئێزدییەکان سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن”.