ده‌ست و قاچی پێشمه‌رگه به‌ستراوه مه‌گه‌ر نا بۆ یه‌ك ده‌قه ناوه‌ستێت له‌هێرش كردنه سه‌ر میلیشیاكانی عه‌بادی
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له باره‌ی مه‌رجی دانووستاندن له‌گه‌ڵ كوردستان مه‌رجی كۆنرۆڵكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خسته روو، بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منیی لهپهرهلمانی عێراق، ده‌لێـ” بە هیچ شێوەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناخرێتە ژێر دەسەڵاتی عەبادییەوە، چونكە لە بنەڕەتدا پێشمەرگە بۆ پاراستنی خەڵكی كوردستان دروست بووە، نەك خەڵکی عێراق”.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندانی لێژنه‌ی ئه‌منی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی لێدوان و مه‌رجه‌كانی عه‌بادی رایدهگهێنێت”هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دەستووری عێراقدا وا پێناسە كراوە، كە بەشێكە لە پاراستنی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئیدارەدان و جووڵەی بخەنە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئیتر ئەوكات چۆنیان بوێت ئاوا كورد و عەرەبی سوننەی پێ بكوژن و ئەوەش بەلای ئێمەوە ئەستەمە و بە هیچ شێوەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناخرێتە ژێر دەسەڵاتی عەبادییەوە، چونكە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بنەڕەتدا بۆ پاراستنی خەڵكی كوردستان دروست بووە، نەك خەڵكی عێراق، دەشڵێت: “نازانم كورد بۆ مەرج لە عەبادی وەردەگرێ و بۆ خۆی مەرج لەسەر عەبادی دانانێت، چونكە بەس گەندەڵییەكانی ناوخۆی نەهێڵێت، دەتوانێت مووچەی خۆی دابین بكات و سەرلەنوێ لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە، هەروەها شوڕشێکیش بۆ ڕزگاركردنی ناوچە داگیركراوەكان دەست پێ بكات، بۆیە كورد ناچاری عەبادی نییە”.
هه‌ر له‌باره‌ی مه‌رجه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ هێزی پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه كه‌نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، ئێستا له‌رووی سیاسی و خیانه‌تی ناوه‌خۆی ده‌ست و پێی پێشمه‌رگه به‌ستراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م منداڵه تهراكسود له پێیانه‌ی كه ناویان لێناون حشدی شه‌عبی، مه‌گه‌ر نا بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش ناوه‌ستێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیشیایانه‌ی عه‌بادی و هێرشیان ده‌كه‌ینه سه‌ریان، بۆیه نه‌ك هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاماده نیه، به‌ڵكو له‌ناو شیعه و سوونه‌شدا هه‌یه نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بادی دا بژین، نه‌ك كورد كه دوژمنی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌غدا ده‌سه‌ڵاتداره‌یه كه به‌درێژایی مێژوو زوڵمی له كورد كردووه و پێشمه‌رگه بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و زوڵمه دروست بووه”.